ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌گایه‌كى سه‌ربازى توركیا روویدا

هەواڵ / جیهان :: 13/11/2019‌ :: 378‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو باره‌گایه‌كى سوپاى توركیا له‌ ئۆرفا روویدا و به‌پێى هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش پێنج سه‌رباز برینداربوون.

میدیاكانى توركیا (ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌ 13ى تشرینى دووه‌مى 2019) بڵاویانكرده‌وه‌: تەقینەوەیەک لە بارەگای فەرماندەیی کەتیبەی ٢٠هەمی زرێپۆشی سوپای تورکیا لە شاری روحا (ئۆرفا) روویداوه‌.

دوابه‌دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ش رێگاکانی ھاتووچۆ لە دەورووبەری ناوچەکە لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە داخراون.

به‌پێى زانیارییە سەرەتاییەكان پێنج سەرباز برینداربوون.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure