وه‌زاره‌تى دارایى كۆى جۆر و بڕى ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئاشكراده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 7008‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى له‌ وه‌ڵامى په‌رله‌مانى كوردستان كۆى جۆر و بڕى ئه‌و ده‌رماڵانه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ حكومه‌ت ده‌یدات به‌ فه‌رمانبه‌ران و ئاشكراشیده‌كات ده‌رماڵه‌ جێگیر و ناجێگیره‌كان 56% پێكده‌هێنێت.


له‌ وه‌ڵامى نوسراوێكى ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ باره‌ى ئه‌و ده‌رماڵانه‌ى ده‌درێت به‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، وه‌زاره‌تى دارایى سه‌رجه‌م جۆره‌كانى ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئاشكراده‌كات.

به‌پێى نوسراوه‌كه‌ لیستی په‌سه‌ندكراوى ده‌رماڵه‌كان 25 جۆره‌ كه‌ چوار جۆریان جێگیره‌ و 21 جۆریان ناجێگیره‌.

به‌پێى نوسراوه‌كه‌ رێژه‌ى موچه‌ و ده‌رماڵه‌كان به‌مشێوه‌یه‌:

1. (%44)ى موچه‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌.

2. (%16) ده‌رماڵه‌ى جێگیره‌.

3. (%40) ده‌رماڵه‌ى ناجێگیره‌.

به‌پێى نوسراوه‌كه‌: ئه‌و یاسایانه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى ده‌رماڵه‌كانى پێ سه‌رفده‌كرێت  له‌ حه‌وت یاسا پێكدێن كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستان و په‌رله‌مانى عێراق ده‌رچوون و به‌شێك له‌ ده‌رماڵه‌كانیش به‌ رێنمایى و بڕیارى حكومه‌ت خه‌رجده‌كرێن.

ده‌قى نوسراوه‌كه‌:

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure