ترامپ: كورد به‌ دۆخى ئێستا ره‌زامه‌ندن

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 480‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركیا، دۆناڵد ترامپ رایده‌گه‌یه‌نێت: ئاگربه‌ست له‌ سوریا به‌شێوه‌یه‌كى باش له‌ جێبه‌جێكردندایه‌ و كوردیش رازییه‌ به‌و دۆخه‌.


(ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ى تشرینى دووه‌مى 2019) دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا له‌ واشنتن رایگه‌یاند: ئاگربه‌ست له‌ سوریا به‌شێوه‌یه‌كى باش له‌ جێبه‌جێكردندایه‌.

وتیشى: "پێده‌چێت كوردان له‌ سوریا ره‌زامه‌ند بن" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاگربه‌سته‌كه‌ كه‌ پێشتر به‌ ره‌زامه‌ندى ئه‌مریكا و روسیا چووه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ترامپ ئاماژه‌شیدا: هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ سوریا هێشتوه‌ته‌وه‌ بۆ پاراستنى كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كان.

پێشتر سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌مریكا ناڕه‌زایى له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌ لێكه‌وته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مایكل ماكول، ئه‌ندامى كۆنگرێس رایگه‌یاند: میوانێك قبوڵ ناكه‌ن كه‌ بنه‌ما ئه‌مریكیه‌كان پێشێل بكات.

داواشى له‌ توركیا كرد به‌ په‌له‌ له‌ سوریا بكشێته‌وه‌.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure