حه‌سه‌ن رۆحانی: بارودۆخی ئێران نائاساییه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 111‌ جار بینراوە
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سه‌رۆك كۆماری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: وڵاته‌كه‌ى له‌ئێستادا له‌ بارودۆخێكی نائاسایی و سه‌خت و ته‌ماویدایه‌.


حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند: ئه‌م چه‌ند مانگه‌ ناخۆشترین و سه‌ختترین رۆژه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانن كه‌ به‌هۆی سزاكانه‌وه‌ حكومه‌ت پاره‌ و دراوی پێویستى بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

ئاژانسی ئیسنا له‌ زاری رۆحانی وتیشی: كێشه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بێ وێنه‌ بوون، ته‌نانه‌ت له‌ كاتی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراقدا، ئێران هاوشێوه‌ی ئێستا له‌ سه‌ختیدا نه‌بووه‌ و هه‌نارده‌ی نه‌وت ته‌نیا بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ وه‌ستاوه‌. 

ئه‌و وتانه‌ى سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌میانه‌ی گه‌شتێكدا بۆ پارێزگای كرمان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ و له‌كاتى چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه‌ بووه‌.

پێشتر و له‌كاته‌ ئاساییه‌كاندا داهاتی فرۆشتنی نه‌وت ساڵانه‌ 60 ملیار دۆلار بووه‌، كه‌ له‌ئێستادا ئه‌و داهاته‌ له‌ سفر نزیك بوه‌ته‌وه‌ و له‌و بارودۆخه‌دا وڵات به‌سه‌ختی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure