واده‌ى ناردنى ره‌شنووسى بودجه‌ى 2020ى هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 855‌ جار بینراوە

تاگ :: بودجه‌

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

دواى دوو مانگ له‌ دواكه‌وتنى، بڕیاره‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا ره‌شنووسى بودجه‌ى خه‌مڵێندراوى 2020ى هه‌رێم بۆ په‌رله‌مانى كوردستان بنێرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ى تشرینى دووه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: كاره‌كانى بودجه‌ى خه‌مڵێندراوى هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى ته‌واوبووه‌ و پێشبینده‌كرێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ى چوارشه‌ممه‌ى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران یاخود له‌ دوو هه‌فته‌ى دیكه‌، جارێكى دیكه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ دیراسه‌ بكرێت و ره‌شنووسه‌كه‌ى ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنى تایبه‌تى له‌سه‌ر بكرێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى، كه‌ نه‌یوست ناوى ئاشكرابكرێت، وتیشى: "له‌ ره‌شنووسى بودجه‌ى 2020، به‌وردى خه‌رجی و داهاتى وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و سێكته‌رانه‌ى كه‌ پاره‌ى بۆ ته‌رخانكراوه‌ خراوه‌ته‌ڕوو".

پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و شه‌ڕى چه‌كدارانى داعش نه‌تواندراوه‌ له‌ ساڵانى (2013 تاوه‌كو 2018) بودجه‌ى بۆ په‌رله‌مان بنێرێت، به‌ڵكو ساڵانه‌ ته‌نیا "به‌یان مالى" بۆ په‌رله‌مان نێردراوه‌.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure