له‌ رووداوێكدا كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 484‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

به‌هۆی داڕمانی دیوارێكه‌وه‌ كرێكارێك له‌كاتی كاركردندا له‌ قه‌زای سۆران گیانی له‌ده‌ستدا. 


كاروان میراوده‌لی، به‌رپرسی به‌شی هونه‌ری به‌رگری شارستانی سۆران (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ى تشرینى دووه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له‌كاتی كاركردنیدا له‌ گه‌ڕه‌كی به‌رگوانی قه‌زای سۆران دیوارێك به‌سه‌ر كرێكارێكدا روخا و تیمه‌كانیشمان به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی چوونه‌ شوێنی رووداو. 

وتیشی: "هه‌رچه‌نده‌ توانرا كرێكاره‌كه‌ له‌ژێر دیواره‌كه‌ بهێنرێته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ر له‌ گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا". 

به‌رپرسه‌كه‌ى به‌رگری شارستانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كرێكاره‌كه‌ ناوی (ی.ق.س) خه‌ڵكی ئورمیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و ته‌مه‌نی 56 ساڵانه‌. 

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure