زیادكردنى گومرگ له‌سه‌ر كه‌لوپه‌لى كاره‌بایى ناڕه‌زایه‌تى لێده‌كه‌وێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 513‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

به‌شێك له‌ كۆمپانیاكانى بوارى كاره‌با ره‌خنه‌ له‌ بڕیارێكى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم ده‌گرن به‌ زیادكردنى گومرگ له‌سه‌ر كه‌لوپه‌لى كاره‌بایى و لقى هه‌ولێرى یەکێتی هاوردە و نارده‌کاری کوردستانیش ده‌ڵێت: "بڕیاره‌كه‌ زیانى زۆر به‌ هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت و پێویسته‌ پێداچوونه‌وه‌ى تێدابكرێت".


به‌هۆى زیادكردنى به‌هاى گومرگ له‌سه‌ر كه‌لوپه‌لى كاره‌بایى له‌ خاڵه‌ گومرگییه‌كانى هه‌رێم، (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ى تشرینى دووه‌مى 2019) ژماره‌یه‌ك له‌ بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانى بوارى كاره‌با، له‌ یاداشتێكدا ناڕه‌زایى خۆیان گه‌یانده‌ لقى هه‌ولێرى یەکێتی هاوردە و نارده‌کاری کوردستان و داوا له‌ وه‌زاره‌تى دارایى ده‌كه‌ن پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕیاره‌كه‌ بكات.

گه‌یلان حاجى سه‌عید، سه‌رۆكى لقى هه‌ولێر یەکێتی هاوردە و نارده‌کاران به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى به‌ زیادكردنى گومرگ، زیانى زۆر به‌ هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت و واده‌كات كۆمپانیاكان له‌رێگه‌ى خاڵه‌ گومرگییه‌ى دیكه‌ى عێراق هاورده‌ بكه‌ن، هه‌روه‌ها زیان به‌ كۆمپانیاكانیش ده‌گه‌یه‌نێت و خه‌ڵكێكى زۆر بێكاربێت و داهاتى خاڵه‌ گومرگییه‌كانیش كه‌مبێته‌وه‌.

گه‌یلان حاجى سه‌عید وتیشى: "گومرگ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌ كاره‌باییه‌كان زیادكراوه‌، به‌ڵام گومرگ له‌سه‌ر هاورده‌كردنى كێبل 100% به‌هاكه‌ى زیادكراوه‌".

ده‌قى یاداشتى بازرگانان و داواكارى لقى هه‌ولێر یه‌كێتى هاورده‌ و ناردنكاران بۆ حكومه‌تى هه‌رێم:

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure