به‌ڕێوه‌به‌رى رادیۆى ده‌نگ ئازادكرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 268‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ (ئازاد عوسمان) رۆژنامه‌نووس و به‌ڕێوه‌به‌رى رادیۆى ده‌نگ له‌ گه‌رمیان له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵێك ده‌ستگیركرا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌كه‌فاله‌ت ئازادبوو. 


ئه‌حمه‌د حه‌مید، كارمه‌ندى رادیۆى ده‌نگ (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ى تشرینى دووه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: كاتژمێر حه‌وتى ئه‌مشه‌و ئازاد عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى رادیۆى ده‌نگ به‌ كه‌فاله‌تى یه‌ك ملیۆن دینار تا رۆژى دووشه‌ممه‌ كه‌ رۆژى دادگایی كردنیه‌تى ئازادكرا. 

وتیشى: "ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى به‌پێى یاساى رۆژنامه‌گه‌رى نه‌بووه‌ و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانان و چه‌ند لایه‌ن داواى ئازادكردنیان كرد".

له‌ساڵى 2015 رادیۆى ده‌نگ له‌ كه‌لار هه‌واڵێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ چه‌ند باخێك بوونه‌ته‌ هۆى ته‌واونه‌بوونى جاده‌ى پشتێنه‌ى كه‌لار، له‌سه‌ر سكاڵاى خاوه‌ن باخێك ئه‌مڕۆ (ئازاد عوسمان) ده‌ستگیركرا.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure