قوباد تاڵەبانی لەسەر دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان هاتەدەنگ
هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە :: 352 جار بینراوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
دواڕۆژ، هانا چۆمانی
جێگرى سهرۆكى حكومهت رایدەگەیەنێت: زیندان شوێنی رۆژنامەنووس و رەخنەگران نییە و دهشڵێت: کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان رێکدەخەم بۆ ئەوەی رێوشوێنێک بدۆزینەوە بۆ چۆنیەتی کۆتاییهێنان بەم جۆرە مامەڵەکردنە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ئهمڕۆ چوارشهممه 13ى تشرینى دووهمى 2019) رایگهیاند: زیندان شوێنی رۆژنامەنووس و رەخنەگران نییە، بەڵکو شوێنی دز و پیاوکوژانە. نووسین بە نووسین وەڵام دەدرێتەوە، ئەگەر رۆژنامەنووسێکیش هەڵەیەکی کرد و بێ بەڵگە کەسێک و لایەنێکی تۆمەتبارکرد ئەوا یاسای کاری رۆژنامەگەریمان هەیە و دەبێت بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، نەک پەناببرێت بۆ دەستگیرکردن و هەڕەشە و توندوتیژی.
قوباد تاڵەبانی له راگهیهندراوێكدا وتیشى: لەماوەی داھاتوودا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و رۆژنامەنووسان رێکدەخەم بۆ ئەوەی رێوشوێنێک بدۆزینەوە بۆ چۆنیەتی کۆتاییهێنان بەم جۆرە مامەڵەکردنانە کە دواھەمینیان دەستگیرکردنی رۆژنامەنوس (ئازاد عوسمان)ە.
ئهمڕۆ ئازاد عوسمان، رۆژنامەنوس و بەڕێوەبەرى رادیۆى دەنگ لە کەلار لەسەر سکاڵایەک، كه پێشتر پهیوهست به بابهتێكى رۆژنامەوانى لهسهرى تۆماركرابوو، دەستبەسەرکرا.
بەگوێرەی یاسای رۆژنامەگەری ژمارە 35ی ساڵی 2007، رۆژنامەنوس لە هیچ دۆخێکدا لەسەر کاری رۆژنامەوانی و بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە بەرژەوەندی گشتیەوە دەستگیرناکرێت.
پێداچوونهوه: شیروان شهریف