توندترین لافاو له‌ ڤینیسیای دا

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 141‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


شاری ڤینیسیای ئیتاڵیا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی جیهان تووشی یه‌كێك له‌ توندترین لافاوه‌كانی مێژووی خۆی بووه‌وه‌، به‌ وته‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانیی شاره‌كه‌ش، هۆكاره‌كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وای جیهان.


به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ به‌رزیی ئاستی ئاو له‌ شاره‌كه‌دا گه‌یشته‌ ئاستێك كه‌ له‌ په‌نجا ساڵی رابردوودا رووینه‌داوه‌. به‌رزیی ئاوه‌كه‌ له‌ لافاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا 1.87 مه‌تری تۆمار كرد كه‌ له‌ ساڵی 1966ه‌وه‌ كه‌ به‌رزیی ئاو گه‌یشته‌ 1.94 مه‌تر، به‌رزترین ئاسته‌ كه‌ تۆمار كرابێت.

شاری ڤینیسا له‌ زیاتر له‌ 100 دوورگه‌ پێكهاتووه‌ له‌ كه‌ناراوی باكوری خۆرهه‌ڵاتی ئیتاڵیا. ناوچه‌ی سه‌ینت مارك كه‌ نزمترین ناوچه‌یه‌ له‌ ڤینیسیا و زۆرێك له‌ گه‌شتیاران رووی تێ ده‌كه‌ن به‌ 80 سانتیمه‌تر لافاو زیانی پێ ده‌گات، و ئێستا كه‌ ئاستی ئاو تا 1.87 مه‌تر به‌رز بووه‌ته‌وه‌، زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه‌. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure