دواڕۆژ
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەغدای پایتەختی عێراق کۆبوونەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی و شاندى ياوه‌رى، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى پەرلەمانی عێراق پێشهاته‌كانى عێراق به‌گشتى و پرسى هه‌مواركردنه‌وه و گۆڕانكاريى ده‌ستووريان به‌تايبه‌تى تاوتوێكرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه هه‌ر هه‌موار و گۆڕانگارييهك له ده‌ستووردا ده‌بێ بۆ خزمه‌تكردن و به‌رژوه‌نديى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق و به‌پێى ميكانيزمه ده‌ستوورييه‌كان بێت.
لەو راگەیەندراوەدا باسی ئەوەشکراوە: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ههنووكهييى وڵات، كارى په‌رله‌مانى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان فراكسيۆنه‌كان، رۆڵى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و چۆنيهتيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا و پرۆسه‌ى سياسى له وڵات به‌گشتى خرايه به‌ر باس، بيروڕاش ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى ناوچه‌كه ئاڵوگۆڕكرا.
ک. س