ته‌ڵاقی سێ به‌سێ قه‌ده‌غه‌ كرا

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3383‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


په‌رله‌مانی وڵاتی هیندستان یاسایه‌كی ده‌ركردووه‌ كه‌ ته‌ڵاقی سێ به‌سێ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی جیابوونه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی هاوسه‌ره‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات. ئه‌م بڕیاره‌ش هه‌نگاوێكه‌ بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی ژن، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانان له‌ هیندستان ره‌خنه‌یان له‌ بڕیاره‌كه‌ گرتووه‌.

به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ ته‌ڵاقی سێ به‌سێ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ و هه‌ر پیاوێك ته‌ڵاقی سێ به‌سێ بخوات تا سێ ساڵ زیندانی ده‌كرێن. ئه‌م یاسایه‌ش دوای داواكارییه‌كی زۆر ده‌ركرا كه‌ داوای قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌ڵاقی سێ به‌سێ ده‌كرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاساكانی وڵاتی هیندستانه‌.

یاساكه‌ دوای ململانێیه‌كی توند له‌ په‌رله‌مان ده‌ركرا و به‌ 99 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 84 ده‌نگ له‌ په‌رله‌مانی هیندستان په‌سه‌ند كرا و سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی كرد و یاساكه‌ی به‌ هه‌نگاوێك بۆ یه‌كسانیی ژن و پیاودا باس كرد.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure