په‌رله‌مان چه‌ند بڕيارێكى توند ده‌رده‌كات

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 143‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

له‌ دانيشتنى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ى تشرينى دووه‌مى 2019ى خۆيدا، په‌رله‌مانى عێراق چه‌ند بڕيارێكى سه‌باره‌ت به‌ په‌رله‌مانتاران و چه‌ند وه‌زيرێك ده‌ركرد.

به‌پێى سه‌رچاوه‌يه‌كى په‌رله‌مانى بۆ دواڕۆژ، له‌ ده‌ستپێكى دانيشتنه‌كه‌ى ئه‌م ئێواره‌يه‌ى په‌رله‌ماندا محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، رايگه‌ياند: لێپرسينه‌وه‌ى وه‌زيرى پيشه‌سازى و كانزاكان رۆژى 23-11 ده‌بێت، په‌رله‌مانتار محه‌مەد مه‌لا ته‌ڵاڵ پرسياره‌كانى ئاراسته‌ ده‌كات.

حه‌لبوسى وتيشى: "لێپرسينه‌وه‌ى وه‌زيرى كشتوكاڵی فيدراڵيش له‌ دانيشتنى رۆژى 28-11-2019 ده‌بێت".

هه‌ر له‌ دانيشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان رايگه‌ياند: له‌م وه‌رزى ياسادانانى ئێستادا و له‌م بارودۆخه‌ى وڵاتى پێداتێده‌په‌ڕێت، هه‌موو مۆڵه‌تێكى په‌رله‌مانتاران راگيراوه‌.

 ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure