ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە کارمەندانی گرێبەست بڕیارێکی دەرکرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1191‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبوویەوە و تیاید ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی بارودۆخی کارمەندانی گرێبەست پێکبهێنێت، بۆ ئەوەی دواتر دەرئەنجامی بەدواداچوونەکە بخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران. 

لە سەرەتای کۆبووەنەوەکەدا، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری کاروباری پێشمەرگە راپۆرتێکی دەربارەی پێکهاتەی وەزارەت و میلاك وخەرجییەکان و هەنگاوەکانی پڕۆژەی چاکسازی لە بواری کاروباری پێشمەرگە خستەڕوو.

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەك بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامێتی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیرانی ناوخۆ و کاروباری پێشمەرگە و دارایی و ئابووری بۆ بەدواداچوونی بڕگەکانی راپۆرتەکەی وەزارەتی پێشمەرگە پێکبهێنرێت و دواتر بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.

پاشان خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری حکومەتی فیدراڵی عێراق راپۆرتێکی خستەڕوو دەربارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی ماددەکانی 3 و 12 و 16 و 17 لە یاسای فیدراڵی ژمارە 4ی ساڵی 2019 تایبەت بە هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان ژمارە 12ی ساڵی 2018 و دوا پەرەسەندنەکانی لێژنەی پێکهاتوو بۆ گۆڕانکاری لە دەستووری عێراق و یەکەمین کۆنووسی لیژنەکە. ئەنجومەنی وەزیران هەروەها گفتوگۆی دەربارەی پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە سەر پاراستنی دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کە بە هیچ شێوەیەك سازشیان لە سەر ناکرێت.

لە کۆتاییدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی بارودۆخی کارمەندانی گرێبەست پێکبهێنێت، بۆ ئەوەی دواتر دەرئەنجامی بەدواداچوونەکە بخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.

 

ک. س

hawler office

16:15 (14 minutes ago)
to me
 
 
 
 
 

  ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە  کارمەندانی گرێبەست بریارێکی دەرکرد 

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ تشرینی دوومەی ٢٠١٩ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مسرور بارزانی سەۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبوویەوە و، تیاید ەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی بارودۆخی کارمەندانی گرێبەست پێکبهێنێت، بۆ ئەوەی دواتر دەرئەنجامی بەدواداچوونەکە بخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران. 

لە سەرەتای کۆبووەنەوەکەدا، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری کاروباری پێشمەرگە راپۆرتێکی دەربارەی پێکهاتەی وەزارەت و میلاك وخەرجییەکان و هەنگاوەکانی پڕۆژەی چاکسازی لە بواری کاروباری پێشمەرگە خستەڕوو.

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەك بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامێتی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیرانی ناوخۆ و کاروباری پێشمەرگە و دارایی و ئابووری بۆ بەدواداچوونی بڕگەکانی راپۆرتەکەی وەزارەتی پێشمەرگە پێکبهێنرێت و دواتر بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.

پاشان خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری حکومەتی فیدراڵی عێراق راپۆرتێکی خستەڕوو دەربارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی ماددەکانی 3 و 12 و 16 و 17 لە یاسای فیدراڵی ژمارە 4ی ساڵی 2019 تایبەت بە هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان ژمارە 12ی ساڵی 2018 و دوا پەرەسەندنەکانی لێژنەی پێکهاتوو بۆ گۆڕانکاری لە دەستووری عێراق و یەکەمین کۆنووسی لیژنەکە. ئەنجومەنی وەزیران هەروەها گفتوگۆی دەربارەی پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە سەر پاراستنی دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کە بە هیچ شێوەیەك سازشیان لە سەر ناکرێت.

لە کۆتاییدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی بارودۆخی کارمەندانی گرێبەست پێکبهێنێت، بۆ ئەوەی دواتر دەرئەنجامی بەدواداچوونەکە بخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure