ئاسایشی سلێمانی: تیرۆریستێکمان دەستگیرکرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 438‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایەگەیاند: لە چالاكییەكدا تیرۆرستێكی كوردیان دەستگیركردوە و دادوەریش بە سزای زیندانی هەتاهەتایی سزایدا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە: لە درێژەی كارو چالاكیەكانی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكان  بۆ پاراستنی سەروماڵ و كەرامەتی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی دانیشتوانی شاری سلێمانی و شەونخونی بۆ پاراستنی ئارامی و دەستەبەركردنی ژیانی هێمنتر بۆ  هاوڵاتیان، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، توانیان  ماوەیەك لەمەوپێش لە چالاكیەكدا تاوانبارێكی تیرۆریست دەست گیربكەن.

ئاسایش دەشڵێت: "تاوانبارەكە ناوی (م ، ڕ ، و) بە رەگەز كوردە و  لەدایكبووی ساڵی 1998ەو بەپێی ماددەی (3) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دوای لێكۆڵینەوە و داننان بە تاوانەكەیدا كەیسەكە رەوانەی دادگای تاوانەكان كرا، پاش دادگاییكردنی و بوونی بەڵگەی تەواو،  لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی / 2، لە رۆژی 12/11/2019  سزادرا بە زیندانیكردنی بۆ هەتا هەتایی.

ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure