سه‌در داوايه‌ك ئاراسته‌ى دوو توێژ ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 330‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ى تشرينى دووه‌مى 2019 داواى له‌ دوو توێژى جه‌ماوه‌ر كرد، بچنه‌پاڵ خۆپيشانده‌ران و رێنماييشى دايه‌ خۆپيشانده‌ران نەچنه‌سه‌ر باڵوێزخانه‌ و كونسوڵگه‌رييه‌كان.

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت: "پێويسته‌ شۆڕشگێڕان نه‌چنه‌سه‌ر نێرده‌ ده‌يپلۆماسييه‌كان و باڵوێزخانه‌ى وڵاتانى نا داگيركه‌ر، ئه‌گه‌ر به‌ دروشميش بێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌وشتى ئێمه‌ نييه‌".

سه‌در له‌ به‌ياننامه‌كه‌يدا داوا له‌ فه‌رمابنه‌ران ده‌كات، يارمه‌تى و پاڵپشتى "براشۆڕشگێڕه‌كانيان‌"بكه‌ن، به‌ مانگرتنى گشتگير، ئه‌گه‌ر بۆ يه‌ك رۆژيش بووه‌.

هه‌روه‌ك داواش له‌، پياوانى ئاينى و پێشه‌واكانى مزگه‌وت ده‌كات له‌ هه‌موو پارێزگاكان، رێبه‌رايه‌تى خۆپيشاندانى ئاشتييانه‌ بكه‌ن، وه‌ك پاڵپشتى له‌ "شۆڕشگێڕه‌كان" بۆئه‌وه‌ى چاكسازييه‌كان بێته‌دى و ده‌ستاوده‌ستى پێنه‌كرێت و دوانه‌خرێت.

 ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure