لەهەرێمی كوردستان 70 هەزار كرێكار دەستەبەركراون

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 240‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

بەڕێوەبەری گشتی كارو دەستەبەری كۆمەڵایەتی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: لەمەودوا ڕێنمایی تازەیان دەبێت بۆ دەستەبەركردنی كرێكاران، خاوەنكار ناچار دەكەن كە پابەندی دەستەبەر كردنی كرێكار بێت، ده‌شڵێت: "له‌ هه‌رێمی كوردستان 70 هه‌زار كرێكار ده‌سته‌ به‌ركراون".   

عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: لەمەودوا ڕێنمایی تازەیان دەبێت بۆ دەستەبەركردنی كرێكاران و خاوەن كاریش ناچار دەكەن تاوه‌كو پابەندی دەستەبەركردنی كرێكار بێت. 

وتیشی: "تاوەكوئێستا 35 هەزار پرۆژە دەستەبەركراون لەلایەن وەزارەتی كارەوە كە ئەم پڕۆژانە 79هەزار كرێكار كاری لێ دەكەن لەو ژمارەیەش 9 هەزار كرێكاری بیانی دەستەبەركراون و هەر كرێكارێكیش دەستەبەر كرابێت لەلایەن خاوەن كارەكەیەوە ئەوا ئەو كرێكارە تەمەن و خزمەتی گەیشتبێتە تەمەنی خانەنشینی ئەوا خانەنشین دەكرێن، تاوه‌كو ئێستاش نزیكەی 800 كرێكار لەهەرێمی كوردستان خانەنشین كراون و لە سندوقی دەستەبەری كۆمەڵایه‌تی موچەی خانەنشینی وەردەگرن. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: مووچەی خانەنشینی كرێكار وەك خانەنشینی حكومەت نیە مووچەی لێ پاشەكەوت كرابێت یان وەك فەرمانبەری حكومی لەمانگی یانزە موچەی مانگی هەشت وەرگرێت، بەڵكو خانەنشینی كرێكار موچەكەی خۆی لەكاتی خۆی وەردەگرێت چونكە پێشتر پارەی زەمانكراوی لەسندوق داهەبووە بۆیە داوادەكەین هەر كرێكارێك دەستەبەر نەكراوە ئەوا دەتوانێت بێتە لای ئێمە سكاڵا لەخاوەن كارەكەی بكات تا سزای بدەین و ناچاری بكەین كە كرێكار دەستەبەر بكات.

 بەڕێوەبەری گشتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی دەشڵێت: "كرێكار دەستەبەر بكرێت بەپێی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی ئەوا ئەو كرێكارە لەكاتی پێكان یان دەركردنی لەكار پاداشتی كۆتایی كاری پێ دەدرێتەوە كەپێشتر لە مووچەكەی بڕدراوە  كە له‌ 5%ی لە مووچەی كرێكار و له‌ 12% لەخاوەن كار مانگانە دەخرێـته‌ سندوقی دەستەبەری كۆمه‌ڵایه‌تی.

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure