سلێمانی: لە 12 ساڵدا زیاتر لە 33 هەزار کەس تووشی نەخۆشی شەكرە بوون
هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە :: 139 جار بینراوە
دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
لەشاری سلێمانی لە 12 ساڵی رابردوودا زیاتر لە 33 هەزار كەس تووشی نەخۆشی شەكرە بوون و ئەمساڵ هەزار و 991 كەس و ساڵی رابردووش 2 هەزار و 797 كەس تۆمار كراون.
ئەمڕۆ 13ی تشرینی دووەمی 2019 رۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرەیە، د.تەها مەحوی، بەڕێوەبەری سەنتەری شەكرە لەسلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: لەسلێمانی لەكاتی كردنەوەی ئەم سەنتەرەوە كە 12 ساڵە، 33 هەزار و 202 كەس تووشی نەخۆشی شەكرە بوون و تۆماركراون، ئەمساڵ هەزار و 991 كەس تۆماركراون، ساڵی رابردووش 2 هەزار و 797 كەس تۆمار كراون، ئەوە لەكاتێكدایە كەسانی دیكەی تووشبووش نەهاتوون خۆیان تۆمار بكەن، چونكە لەنەخۆشخانە و كلینكە ئەهلییەكان چارەسەر وەردەگرن.
مەحوی روونیكردەوە: تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە چەندین هۆكاری هەیە، بۆ نموونە حاڵەتی دەروونی و تەنگژەی خەڵك، خواردن و پارێزنەكردن، كێشی زۆری خەڵك و كەمی وەرزشكردن، بەگشتیش ساڵانە تووشبووی نەخۆشی شەكرە لەجیهاندا بەرز دەبێتەوە.
پ: ک. س