رۆژنامه‌نووسێك ده‌ستگیر كرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 441‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ده‌نگ "ئازاد عوسمان" له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه‌ سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ و ده‌ستگیر كراوە.


پێشتر دادوه‌ر كه‌فاله‌تی بۆ ئەو رۆژنامەنووسەی رادیۆی دەنگ كردووە، به‌ڵام ئەمجارەیان مادده‌كه‌ی گۆڕیوه‌ و زیندانی كردووه‌.

ئه‌حمه‌د حه‌مید كارمه‌ندی رادیۆی ده‌نگ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "نزیكه‌ی پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رادیۆی ده‌نگ به‌ لێدوانی فه‌رمی هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باخه‌كانی سه‌ر رێگای جاده‌ی پشتێنه‌ی كه‌لار رێگرن له‌ ته‌واوكردنی جاده‌كه‌".

وتیشی: "له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌ هاووڵاتییه‌ك كه‌ خاوه‌نی باخه،‌ سكاڵای له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆكه‌، رۆژنامه‌نووس "ئازاد عوسمان" تۆماركردووە و دواتر له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ چه‌ند جارێك كه‌فاله‌تی بۆ كراوه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure