كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 213‌ جار بینراوە

تاگ :: حکومەت

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز، محەمەد مستەفا


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌ له‌ گرنگترینیان رێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، بۆ مەبەستی دامەزراندنیشیان، ژمارەیەك فەرمانبەری گرێبەست لەهەولێر و رانیە گردبوونەوە.


پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه‌، 13ی تشرینی یه‌كه‌م، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد به‌پێی كارنامه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ پرسی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ر و كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان.

ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ هه‌مواری پڕۆژه‌یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
هەر ئەمڕۆ و لەگەڵ دەستپێكردنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، کاندیدانی دەرچووی تواناسازی (ئەمڕۆ چوارشەممە13ی تشرینی دووەمی 2019) بەمەبەستی گەیاندنی داواکاریەکانیان لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوەو داوادەکەن حکومەت ئەو پارەیان بۆ سەرفبکات کە پێشتر بڕیاری لەسەردراوە.

سەردار کاکەمین، بەرپرسی کارگێڕی لە ئەنجوومەنی وەزیران بە دواڕۆژی ڕایگەیاند:  داواکانیان دەگەیەنین و لەماوەیەکی نزیکدا وەڵامیان دەدەینەوە.

هاوكات بە ئامانجی گۆڕینی شێوازی دامەزراندنیان له گرێبەستەوە بۆ هەمیشەیی هاوشێوەی مامۆستایانی گرێبەست، بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەست لە سنوری قەزای رانیە لەبەردەم ئیدارەی راپەڕین گردبوونەوە .

هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین بە دواڕۆژی راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2019 ، بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەست کە لەفەرمانگە جیاوازەکانی سنوری قەزای رانیە پێک هاتبوون لەبەردەم ئیدارەی راپەڕین گردبوونەوە وە ئەوان وەک ئیدارەی راپەڕین پێشوازیان لێکردوون و لەگەڵیان کۆبوونەتەوە .



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure