گرنگترین هەواڵە ئابووریەکان

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 190‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ


سۆمەریە- نەوت: 1850 کەس خراونەتە سەر کار و 577 کرێکاری رۆژانە کراون بە گرێبەست.

دوێنی سێشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکریکرد 1850 کەسیان کردووەتە سەر کار و 577 کرێکاری رۆژانەیان کردووە بە گرێبەست و روونیشیانکردەوە ئەم بڕیارە هەنگاوێکە بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ئەنجومەنی وەزیران و رەخساندنی هەلی کار.


ئەلبەوابە-80% وەبەرهێنەرە جیهانیەکان بیر لەوە دەکەنەوە پارەکانیان بخەنە چینەوە
راپرسیەکی یەکەی زانیاری ئابووری سەر بە رێکخراوی ئیکۆنۆمیست دەرکەوت 80% وەبەرهێنەرە جیهانیەکان بیر لەوە دەکەنەوە لەماوەی 12 مانگی داهاتوودا پارەکانیان بخەنە بازاڕی چینەوە.


بەوابە-ئابووری لوبنان ئیفلیج دەبێت...بانک و کۆمپانیاکانی مۆبایل بەهۆی بایکۆتی کارمەندەکانی داخراون.
بەهۆی بەردەوامبوونی دەسەڵات لە پشتگوێخستنی داوای خۆپیشاندەرەکان ئابووری لوبنان ئیفلیجبووە، پاش داخستنی قوتابخانە و زانکۆکان دەستەی فەرمانبەرەکانی بانک  بڕیاریاندا لەبەر چەند هۆکارێکی ئەمنی دەوام بوەستێنن، هەروەها هەردوو کۆمپانیای (ئێم تی سی تاچ) و (ئەلفا) لە دوێنێوە بایکۆتیان کردووە.


RT- ئێران بە بڕی 3.9 ملیار دۆلار کانزا هەناردە دەکات و سێ دەوڵەتی عەرەبی هاوردەی دەکەن
ئیلاهێ موکری سەرۆکی کۆمەڵەی کانزا و بەرهەمە ئاسنیەکان ئاشکرایکرد لەماوەی 6 مانگی پێشوو 15.8 تەن بەرهەمی ئاسنیان بە بڕی 3.891 ملیار دۆلار فرۆشت بە چەند دەوڵەتێک لەوانەش سێ دەوڵەتی عەرەبی وەک عێراق و ئیمارات و عومان.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure