دواڕۆژ ناوی جێگری نوێی پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئاشكرا دەكات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 800‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر


سبەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆدەبێتەوەو دەنگ لەسەر كاندیدێكی نوێ‌ بۆ جێگری پارێزگاری هەولێر و به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ده‌دات.

بەپێی نووسراوێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، بە ژماره‌ (176) سبه‌ی پێنجشه‌ممه 12ی تشرینی دووه‌م، كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌ كاتژمێر 10:30  لەدیوانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر.

به‌پێی كارنامە‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ سبه‌ی كاندیدی نوێی جێگری پارێزگاری هەولێر به‌ ناوی (هێمن قادر فەقێ‌ عەبدولڵا) دوای خوێندنه‌وه‌ی سیڤی ناوبراو ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت بۆ بوون به‌ جێگری پارێزگاری هه‌ولێر.

به‌پێی كارنامه‌كه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، (دلۆڤان محەمەد فاتح) وه‌ك كاندیدی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure