نه‌بوونی مامۆستا رێگای نێوان دوو ناوچه‌ی هه‌رێمی داخست

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 422‌ جار بینراوە

تاگ :: پەروەردە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 


له‌به‌ر كه‌میی و نه‌بوونی مامۆستا له‌ له‌ناحیه‌یه‌كی سه‌ر به‌ قه‌زای كفری خوێندكاران خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو رێگای سه‌ره‌كی كه‌لار بۆ كفری-یان داخستووه‌ و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش ده‌ڵێن له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌دان.


رامیار عه‌بدوڵا به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "له‌به‌ر كه‌میی و نه‌بوونی مامۆستای كۆمه‌ڵایه‌تی خوێندكارانی قوتابخانه‌یه‌كی ناوچه‌كه‌یان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه‌ و چوونه‌ته‌ سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی كه‌لار- كفری".

وتیشی :"ئه‌و خوێندكارانه‌ له‌به‌ر دوانه‌كه‌وتن له‌ ده‌ستنه‌چوونی وانه‌كانیان خۆپیشاندانیان كردووه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ وه‌كو ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌ لەگه‌ل په‌روه‌رده‌ قسه‌یان كردووه‌ و له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌دان".

خۆپیشاندانی ئه‌و خوێندكارانه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئاسته‌نگی هاتووچۆ له‌نێوان كه‌لار و كفری، چونكه‌ ئه‌و رێگایه‌ رێگایه‌كی سه‌ره‌كی هاتووچۆی هاووڵاتیانی گه‌رمیان بۆ كه‌ركوك و چه‌ند شوێنێكی ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و هه‌روه‌ها به‌غدایه.

دواڕۆژ بۆ وه‌رگرتنی زانیاری چه‌ندینجار په‌یوه‌ندیكرد به‌ په‌روه‌رده‌ی گشتی گه‌رمیان و كفرییه‌وه،‌ به‌ڵام بێ ئاكام بوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure