نەوزاد هادی پۆستێکی نوێ وەردەگرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 5213‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، هانا چۆمانی


نەوزاد هادی پارێزگاری پێشووی هەولێر کە دواتر بوو بە راوێژکاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوێنێ سێشەممە ۱۲ی تشرینی دووەمی ۲٠۱۹ پۆستێکی نوێی لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە پێدراوە.

سەرچاوەیەکی باڵا لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بۆدواڕۆژ وتی: "راستە نەوزاد هادی پارێزگاری پێشووی هەولێر کە ماوەی دوو مانگیش راوێژکاری سەرۆکی هەرێم بوو، بە نوسراوی فەرمی بە ئیمزای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان،  پۆستێکی نوێی لەناو دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێدراوە و هەرچەندە نوسراوەکە لە رۆژی ۳ی تشرینی دووەمی ۲٠۱۹ دەرکراوە، بەڵام دوێنێ سێشەمە بەفەرمی دەستبەکار بوو".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: "بەفەرمی نەوزاد ھادی پارێزگاری پێشووی ھەولێر كراوەتە سکرتێری ئەنجومەنی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لەناو دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم".

لەبارەی ئەرک و کارەکانی نەوزاد هادی، ئەو سەرچاوەیە وتی: "سەرۆکایەتی سەرجەم راوێژکار و بەشەکانی ناو دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم دەکات و پلەی لە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم نزمترە و بەرپرسە لەکۆبوونەوە، چالاکی سەرجەم راوێژکار و بەرپرسانی تری ناو دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure