رای جیاواز لەبارەی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەكانەوە هەیە

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 108‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، بەغدا

شارەزایەكی یاسایی لەبارەی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەكانەوە دەڵێت، ھەمواری یاساكە پێویستی بە ھەمواری دەستوورە، ھەندێك بڕگەش ئەستەمە گۆڕانكاری تیابكرێت.

عەلی تەمیمی شارەزای یاسایی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بە دواڕۆژی راگەیاند "پێناچێت حیزبە دەسەڵاتدارەكان رێگە بدەن ھەڵبژاردنەكان بەشێوەیەكی راستەوخۆ بكرێت، بۆیە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر نادەن و  تێناپەڕێت".

روونیشكردەوە "كەمكردنەوەی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان پێویستی بە ھەمواری مادەی ٤٩ی دەستوور ھەیە، بەڵام كەمكردنەوەی تەمەنی كاندید بۆ پەرلەمان گونجاو نییە، بەڵام بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئاساییە، لەزۆرێك لە وڵاتانی دنیا كارپێكراوە".

تەمیمی سەبارەت بە دواخستنی ھەڵبژاردنەكان وتی: "دواخستنی ھەڵبژاردنەكان، ئەو خواستەیە كە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەیانەوێت، بەپێی یاسای ھەڵبژاردنەكان و كاربەڕێكردن لەسەر كاری خۆیان بەردەوام دەبن، ئەوەش خزمەت بە قەوارە و حزبەكان دەكات، پێویستە حكومەت كاتێكی بۆ ھەڵبژاردنەكان دیاریبكردایە، بۆئەوەی ئەو پرسەی كۆتایی پێبھێنایە، یان ئەنجومەكانی ھەڵوەشاندایەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "بڕیاری دواخستنی ھەڵبژاردنەكان لەلایەن حكومەتەوە پێچەوانەی ئەو بڕیارەی پەرلەمانە كە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەكانی دەریكرد، كە لەبنەڕەتدا دەركردنی ئەو بڕیارەی پەرلەمانیش نایاسایی بوو".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure