په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 138‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد 


پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌ كه‌ گرنگترینیان دامه‌زراندنی 29 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست-ە.

وابڕیارە ئەمڕۆ، چوارشه‌ممه‌، 13ی تشرینی یه‌كه‌م، پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە، به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌، خوێندنەوەی یەكەم بۆ ھەریەك لە پێشنیازی یاسای (پاراستنی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، پێشنیازی یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌ قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، پێشنیازه‌ یاسای (بیمه‌ی كشتوكاڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق) ـ پێشنیازه‌ بڕیاری (دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌ هه‌رێمی كوردستان) دەكرێت.

هه‌ر به‌پێی كارنامه‌كه‌، له‌ دانیشتنەكەدا دانان و ئاڵوگۆڕ به‌ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگری چوار لیژنه‌ی نوێی هه‌میشه‌یی په‌رله‌مان.

به‌پێی كارنامه‌كه‌، سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان بیرۆكەیەك دەخاتەڕوو پەیوەست بە دووبارە تەعریبكردنەوەو مەترسی ھەمواركردنەوەی ماددەی 140، پەرلەمانتار كاروان عەبدولرەحمانیش بیرۆكەیەك سەبارەت بە پرسی چۆنیەتی شەفافكردنی نەوت دەخاتەڕوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure