جیهان بەکورتی: کچێکی تەمەن دە ساڵ بەكەسێكی زۆر نزیكی خۆی دووگیان دەبێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 30527‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


دەیلی مەیل- کچێکی تەمەن دە ساڵ سکپڕ بووە و تاوانبارەکە کەسێکی نزیکییەتی

لە باکوری ئەرجەنتین کچێکی تەمەن دە ساڵ بۆی دەرکەوت لە مانگی هەشتەمی سکپڕیدایە، پاش ئەوەی لەلایەن برا تەمەن 15 ساڵەکەیەوە دەستدرێژی کرایە سەر، بەڵام لەبەرئەوەی تاوانبارەکە لەژێر تەمەنی یاساییدایە دەستگیر ناکرێت و تەنیا نێردراوەتە سەنتەرێکی چاکسازی تایبەت بەو منداڵانەی کاری نایاساییان ئەنجامداوە، هەروەها پاش ئەوەی کچە تەمەن دە ساڵەکە منداڵی بوو، منداڵەکە دەدرێتە نەنکی بەخێوی بکات.


سەدا ئەلبەلەد- ژمارەی قوربانیانی بۆردوومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە بۆ 10 کەس بەرزبووەوە
دوێنێ سێشەممە وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ئاشکرایکرد ژمارەی قوربانیەکانی بۆردوومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بۆ 10 کەس بەرزبووەوە.


سەدا ئەلبەلەد- هەڵۆکەی پێشووی ترامپ ئاشکرایدەکات بۆچی ئەمریکا بەرامبەر تورکیا کەمتەرخەمە
هەفتەی پێشوو لە میانەی لێدوانێکی تایبەتدا جۆن بۆلتۆن راوێژکاری ئەمنی نەتەوەیی پێشوو گاڵتەی بە کچ و زاواکەی ترامپ کرد و ئاماژەی بەوەدا کەمتەرخەمی ترامپ بەرامبەر تورکیا هۆکاری تایبەت و ماددی لە پشتەوەیە.


سەدا ئەلبەلەد-پاش پەنابردنی مۆرالیس بۆ مەکسیک...ئۆپۆزسیۆن دەسەڵاتی بۆلیڤیا دەگرێتە دەست
جانین ئانیز جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی بۆلیڤیا خۆی وەک سەرکردەیەکی راگوزەر بۆ وڵاتەکە هەڵبژارد.


سەدا ئەلبەلەد-گەنجێک خۆی دەکات بە دایەنگەیەکدا و 50 منداڵ بە مادەیەکی سوتێنەر بریندار دەکات.
رۆژی سێشەممە لە رۆژئاوای چین، کوڕێکی تەمەن 23 ساڵ خۆیکردووە بە دایەنگەیەکدا و 50 منداڵ و سێ مامۆستای بە مادەیەکی سوتێنەر بریندارکرد.


میدڵ ئیست مۆنیتۆر-هەزاران داعش لە سوریا زیندانن و وەک "بۆمبێکی تەوقیتکراو" وان
بەرپرسێکی گەورەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: نزیکەی 10 هەزار زیندانیی داعش و خێزانەکانیان لە کامپێکی نزیک لە باکوری سوریان و مەترسییەکی گەورەیان لەسەر ناوچەکە دروستکردووە و وەک "بۆمبیکی تەوقیتکراو" وان، ئەم داعشانە زۆربەیان کەسانی بیانین و پێویستە وڵاتەکانیان وەریانگرنەوە.


سەدا ئەلبەلەد- کەناراوەکانی فڕەنسا داخران پاش ئەوەی شەپۆلەکانی دەریا یەک تەن مادەی هۆشبەری لەگەڵ خۆی بۆ هێنا
پۆلیسی فڕەنسا ناچار بوو کەنار دەریاکان دابخات پاش ئەوەی شەپۆلەکانی دەریا 900 کیلۆگرام کۆکایین و مادەی هۆشبەری لەگەڵ خۆیدا هێنا.

وەرگێڕان: هــ.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure