سەرۆكی هەرێم گەیشتە بەغدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 834‌ جار بینراوە

تاگ :: حکومەت

دواڕۆژ


پاش ئەوەی بڕیاری لێدرابوو، ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەسەردانێك گەیشتە شاری بەغدا.

بڕیار وایە بارزانی لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق (پەرلەمان، سەرۆكایەتی كۆمار، سەرۆكایەتی حكومەت) كۆببێتەوە و تاوتوێی دۆخی ئێستای عێراق بكات.

پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه‌ تایبه‌ت بۆ دواڕۆژ ئاشكرای كردبوو: نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه‌. 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: "بارزانی له‌ باره‌ی پرسی ده‌ستور، بودجه‌، پێشمه‌رگه‌، كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، نه‌وت و چه‌ند بابه‌تێكی تر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌ عه‌ره‌بییه‌كان گفتوگۆ ده‌كات". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پێده‌چێت سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ به‌غدا له‌ رۆژێك زیاتر بخایه‌نێت، چونكه‌ دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی زۆری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی ده‌بێت. 

جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، یاوەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەكەن لە بەغدا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure