ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ئاشكرا ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 10493‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر


ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، 13ی ئه‌یلول، په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای پێشنیازی به‌ هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات و به‌پێی پڕۆژه‌یاساكه‌ 29 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست تیایدا سوودمه‌ند ده‌بن.

سبه‌ی چوارشه‌ممه‌، 13ی تشرینی یه‌كه‌م، په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست.

به‌پێی بڕۆژه‌یاساكه‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تیان له‌ 3 ساڵ زیاترە، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ده‌كرێنه‌ فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی و ئه‌وانه‌شی خزمه‌تیان له‌ 15 ساڵ زیاترە، خانه‌نشینی ده‌یانگرێته‌وه‌ وه‌كو فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی.

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی، له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاتر لە (٢٩٨٨٦) فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست به‌ بڕوانامه‌ی جیاجیا هه‌یه‌.

ده‌قی پڕۆژه‌یاساكه‌ :



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure