سبه‌ینێ نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1671‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی

بڕیاروایه‌ (سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 13ی تشرینی دووه‌می 2019) نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات. 


سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌رپرس كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه‌ تایبه‌ت بۆ دواڕۆژ ئاشكرای كرد: سبه‌ینێ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌ردانێك ده‌گاته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه‌. 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی "بارزانی له‌ باره‌ی پرسی ده‌ستور، بودجه‌، پێشمه‌رگه‌، كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، نه‌وت و چه‌ند بابه‌تێكی تر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌ عه‌ره‌بییه‌كان گفتوگۆ ده‌كات". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پێده‌چێت سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ به‌غدا له‌ رۆژێك زیاتر بخایه‌نێت، چونكه‌ دیدا رو كۆبوونه‌وه‌ی زۆری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی ده‌بێت. 

پێداچوونەوەو بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure