هێزە ئەمنییەکان و داعش رووبەڕووی یه‌كتر بوونه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 351‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە سەربازییەکانی عێراق و چەکدارانی داعش لە باشوری کەرکوک روویداوەو کوژراو و بریندار لەهەردوولا کەوتەوە.


سەرچاوەیەک لە پۆلیسی حەویجە ئەمشەو سێشەممە 12ی تشرینی دووەم بە دواڕۆژی راگەیاند: لە گوندێکی ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە شەڕو رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە سەربازییەکان و چەکدارانی داعش دروستبووە، کاتێک بەمەبەستی ئۆپراسیۆنێکی تایبەت هەڵکوتراوەتە سەر چەکدارەکان.

وتیشی "لەئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا دوو چەکداری داعش کوژراون، بەهۆی رووبەڕووبوونەوەکانیش دوو چەکداری هێزە سەربازییەکان برینداربوون".

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure