هەسەدە داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی جیهان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 234‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

بەرپرسی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت: تورکیا بە بەرچاوی ئەمریکا و رووسیا و جیهان و به‌ رۆژی رووناک هاووڵاتیانی سڤیڵ دەکوژێت و داوا ده‌كه‌ین بێده‌نگ نه‌بن.


مستەفا بالی بەرپرسی ناوەندی راگەیاندی هەسەدە لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی نیوان هاووڵاتیانی سڤیڵ و سوپای تورکیا، تایبەت بۆ دواڕۆژ وتی "ئەمڕۆ سێشەممە سوپای تورک دەورەیەکی سەربازیان ئەنجامداوەو بەهۆیەوە رووبەڕووی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی گەلی ئێمەی سڤیڵ بوونەتەوە، لەئەنجامدا دوو هاووڵاتی سڤیڵ کە یەکێکیان ژنە شه‌هید كردووه‌و پێنج هاووڵاتی دیكه‌شیان برینداركردووه‌".

وتیشی "ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە تورکیا بە بەرچاوی ئەمریکا و رووسیا و جیهان و به‌ رۆژی رووناک هاووڵاتیانی سڤیڵ دەکوژێت و قسە ناکەن، لەکاتێکدا بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئەگەر ئێمە لەو ناوچانە بین توندتیژی دروست نابێت و کەس نابێتە قوربانی، کەچی ئەمرۆ ئەنجامەکەی دەبینین". 
 
بەرپرسی ناوەندی راگەیاندی هەسەدە داوا لە جیهان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات چیتر بێدەنگ نەبن و کاردانەوەیان بەرامبەر ئەو رەفتارە دوژمنکارانەی تورکیا بەرامبەر بە گەلەکەمان هەبێت.  

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure