شه‌رێكى سه‌خت له‌م ناوچه‌یه‌ى كوردستان ده‌ستیپێكرد
هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە :: 20089 جار بینراوە
دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى
ئه‌مشه‌و گهریلاكانى په‌كه‌كه هێرشیان كرده‌سه‌ر قهرهقۆلێكى سوپاى توركیا له نزیك ده‌ڤه‌رى ئاڤا گیزێ له نێوان باكور و باشورى كوردستان سنورى قه‌زاى زاخۆ و شه‌ڕ تائێستا به سه‌ختى به‌رده‌وامه.
سه‌ردار شاهین، له ناحیه‌ى ده‌ركارى سه‌ر به قه‌زاى زاخۆ به دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له نزیك ده‌ڤه‌رى ئاڤا گیزێ، له سه‌ر سنورى نێوان باشور و باكورى كوردستان گهریلاكانى په‌كه‌كه هێرشیان كرده‌سه‌ر قهرهقولێكى سوپاى توركیا".
وتیشى "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه زۆر نزیكه له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى ده‌ركار، هاووڵاتیانى ناوچه‌كه هه‌موویان گوێبیستى ده‌نگى ته‌قه بوون و شه‌ڕێكی سه‌خت به‌رده‌وامه".
ئاماژه به‌وه‌شكرد: سوپاى توركیا به فڕۆكه‌ى هه‌لیكوپته‌ر بۆردومان ده‌كات و شه‌ڕ بو ماوه‌ى زیاتر له یه‌ك كاتژمێره به‌رده‌وامه".
به‌وته‌ى سه‌ردار، ده‌ڤه‌رى ئاڤا گیزێ نزیكه له هاوینه‌هه‌وار شه‌رانش و گوندى سنعتێ و شیشێ و ئهڵانش كه گوندى مه‌سیحی نشینن.
پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه: ئیحسانی مه‌لا فوئاد