مژدەیەک بۆ دەیان هەزار فەرمانبەر رادەگەیەنرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 26764‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرۆژەبڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست کۆدەبێتەوە و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتیش زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.

هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان (ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2019) لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی "سبەینێ چوارشەممە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەبڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێت و رەوانەی لیژنەی تایبەتمەند دەکرێت و لە ماوەی 21 رۆژدا ئامادەکاری دەکرێت، تاکو خوێندنەوەی دووەم و سێیەمی بۆ بکرێت و بڕیاری لەسەر بدرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد: هەموومان پاڵپشتی بڕیارەکە دەکەین و هەقی فەرمانبەرانی گرێبەستە دابمەزرێن.

راشیگەیاند: زیاتر لە 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست هەیە و وەڵامی حکومەتی هەرێمیش بۆ دامەزراندنی ئەم فەرمانبەرانە ئەرێنییەو ئەگەر زۆرە حکومەت زوو وەڵامی هەبێت بۆ دامەزراندنی ئەم کەسانە کە هەقی خۆیانەو لە ماوەکانی رابوردووشدا حکومەت بڕیاری دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و مامۆستایانی گرێبەستی دەرکردووە.

ئامادەکردن: رێباز

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure