دواڕۆژ، كۆچهر عهلی
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق چەند مادەیەکی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای فیدراڵی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان و چەند مادەیەکی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای فیدراڵی ههڵوهشاندهوه.
ئامانج رهحیم سكرتێرى ئهنجومهنى وهزیرانی ههرێمی كوردستان، له راگهیاندراوێكدا ئاماژهی بهوهكردووه"رۆژی ١٢ی تشرینی دووهمی ۲٠۱۹ دادگای باڵای فیدراڵی بە بڕیاری ژمارە (۱٠۳ فیدراڵی۲٠۱۹) تانەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کرد بە هەڵوەشاندنەوەی ماددەکانی ۳ و۱۲ و۱٦ و۱۷ لە یاسای فیدراڵی ژمارە (۱٤) ساڵی ۲٠۱۹ تایبەت بە هەمواری یەکەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان ژمارە ۱۲ ساڵی ۲٠۱۸".
له راگەیاندراوهكهدا هاتووه"بەم بڕیارەی دادگای باڵای فیدراڵی رێگری کرا لە هەوڵی بێ بەشکردنی ژمارەیەکی زۆری کوردانی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان و لە لایەکی تریشەوە رێگرتن لە شەرعیەتدان بە هاوردەی نەتەوەکانی دیکە کە خەڵکی رەسەنی ئەو ناوچانە نەبوون بۆ دەنگدان و بە تایبەتی کە هێشتا پرۆسەی ئاسایی کردنەوەی ئەو ناوچانە ئەنجام نەدراون بە پێی ماددەی۱٤٠ی دەستور، کە ئەمەش پێچەوانەی ماددەکانی ۱٤ و ۱٦ و۲٠ و ۱٤٠ ی دەستووری عێراق بوو".
بڕیاره لە ۱ی نیسانی ۲٠۲٠ ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجام بدرێت و رێگەیش دەگیرێت لە کەسانێک کە بە ناشایستەیی ببنە خاوەنی مافی دەنگدان لەو ناوچانە.
دەقی تەواوی بڕیارەکە:

پ: ل. م
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد