رووداوێكى دڵته‌زێن روویدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 6883‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

كاتێك ئاواره‌یه‌كى قه‌زاى شه‌نگال ده‌یه‌وێت ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ له‌ گه‌راجى ماڵه‌وه‌ بباته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌هه‌ڵه‌ كچه‌ ته‌مه‌ن سێ ساڵه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته‌ ژێر تایه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌و گیان له‌ده‌ستده‌دات.


كه‌سێكى ئاگادار له‌ رووداوه‌كه‌ به‌ناوى ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف، به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: كاتێك هاووڵاتیێك ویستى ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ى له‌ ناو گه‌راج بباته‌ ده‌ره‌وه‌، كچه‌ سێ ساڵانه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته‌ ژێر تایه‌ى ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ى".

وتیشى: "كچه‌كه‌ به‌ناوى (نه‌سرین نه‌واف حسو) بووه‌ و له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ گیانى له‌ده‌ستدا و دواتر ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكى دادی دهۆك كرا".

به‌وته‌ى خه‌ڵه‌ف، ئه‌و خێزانه‌ خه‌ڵكى ناحیه‌ى گرعزیرێ سه‌ر به‌ قه‌زاى شه‌نگاله‌و ماوه‌ى چوار ساڵه‌ ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستان بوون و له‌ كه‌مپى كه‌به‌رتوو 2 نیشته‌جێ كراون.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure