مووچەی زۆربەی وەزارەتەکان دابەشدەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 44417‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەڕێوەبەری لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی عێراق روونکردنەوە لەسەر گەیشتنی پارەی بەغدا بۆ مووچە دەدات.

عابد مزوری بەڕێوەبەری لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی (ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2019) لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی: " هەفتەی داهاتوو فەرمانی خەرجکردنی پارەی بەغدا بۆ مووچە دەگاتە هەرێمی کوردستان".

راشیگەیاند: پارەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە لە بانکەکاندا هەیە و چاوەڕوانی فەرمانی خەرجکردنن کە عادەتەن لە دوای 16ی مانگەوەیە.

هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی: " هەفتەی داهاتوو پارەی بەغدا بۆ مووچە دێتە هەرێم و دابەشکردنی مووچە خێراتر دەکرێت.

راشیگەیاند: هەوڵ دەدەین هەفتەی داهاتوو مووچەی زۆربەی ئەو وەزارەتانە بدەین کە تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.

هەر ئەمڕۆ له‌ راگه‌یندراوێكدا وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى ئاشكرایكرد كه‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 13ى  تشرینى دووه‌مى 2019   مووچه‌ى  فه‌رانبه‌رانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌كرێت.

 هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ وه‌زاره‌تى دارایی ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 14ى  تشرینى دووه‌مى 2019   مووچه‌ى وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان  وئه‌نفالكراوان  له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان خه‌رج ده‌كرێت.

 

ئامادەکردن: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure