ڤیدیۆ: بەبۆنەى رۆژى جیهانى شەکرە شارى پزیشکیى فاروق هەڵمەتێکى دەستپێکرد

هەواڵ / ڤیدیۆ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 245‌ جار بینراوە

تاگ :: ڤیدیۆ

دواڕۆژ، هەوراز ئەحمەد
کامێرا: ئەنوەر ئەحمەد

مۆنتاژ: چاوان محەمەد
لە شارى سلێمانى بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى شەکرەوە شارى پزیشکى فاروق هەڵمەتێکى هۆشیاریی لە پێناو کەمکردنەوەى ئەو نەخۆشیەدا ڕاگەیاند کە بڕیارە 3 ڕۆژ بەردەوام بێت.

تیمێکى تایبەت لە نەخۆشانەى فاروق لە چەند قوتابخانە و مۆڵێکى سلێمانى هەڵمەتێکیان دەستپێکردوە سەبارەت بە پێدانى ڕێنمایى و هۆشیارى بە خوێندکاران و هاووڵاتیان لە بارەى مەترسییەکانى نەخۆشى شەکرە.
بێستان فازڵ-ئەندامى تیمى شاری پزیشکیی فاروق بە دواڕۆژى ڕاگەیاند "ساڵانە شاری پزیشکی فاروق لە پێناو کەمکردنەوەى نەخۆشى شەکرە هەڵمەتێک دەستپێدەکات کە تیایدا ڕێنمایى و هۆشیارى دەدرێتە هاووڵاتیان و چەند پشکنینێکیان بۆ دەکرێت".
ڕاشیگەیاند "هەڵمەتەکە بۆ ماوەى 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ڕۆژى یەکەم لە خوێندنگەکان و ڕۆژى دووەم لە مۆڵێکى سلێمانى و ڕۆژى سێیەمیش بە کۆنفرانسێکى گەورە لە شارى پزیشکى فاروق کۆتایى دێت کە تیایدا چەندین پزیشکى پسپۆڕ بەشدار دەبن و باسى نەخۆشى شەکرە و مەترسییەکانى لەسەر ئەندامەکانى لەشى مرۆڤ بۆ ئامادەبووان ڕووندەکەنەوە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure