هاتوچۆ بڕیارێك له‌ دژی ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان ده‌ردەكات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 809‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هه‌ولێر، پێشنیارێكی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی چوونه‌ ناوشاری ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان، ئاراسته‌ی پارێزگای هه‌ولێر كردووه‌ كه‌ نابێت هیچ ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر تا كاتژمێر 9ی به‌یانی بچێته‌ ناو سه‌نته‌ری شارەوە. 


فازڵ حاجی وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هه‌ولێر، به‌ دواڕۆژی وت: "نووسراوێكمان ئاراسته‌ی پارێزگای هه‌ولێر كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان بۆیان نه‌بێت تا كاتژمێر 9ی به‌یانی بێنه‌ ناوشار كه‌ ئێستا له‌ كاتژمێر 7ی به‌یانییه‌وه‌ دێنه‌ ناوشار".

وتیشی: "قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كان له‌ كاتژمێر 7 بۆ ناوشار و دواخستنیان بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر، كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغیی ناوشار كه‌ هه‌مووان ده‌زانین له‌ كاتژمێر 7 تا نزیك 9ی به‌یانی فه‌رمانبه‌ران و خاوه‌ن كاره‌كان بۆ سه‌ر كار ده‌چن و شه‌قامه‌كان زۆر قه‌ره‌باڵغ ده‌بن، به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ كێشه‌كه‌ كه‌متر ده‌بێته‌وه"‌.

پ: ل. م
ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure