دوو بەرپرسی باڵا بانگھێشتی دادگا دەكرێن

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 462‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

دادگای لێكۆڵینەوەی دەستپاكی لە پارێزگای سەڵاحەدین، ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ رایگەیاند، دوو به‌رپرسی باڵا كه‌ یه‌كێكیان وه‌زیره‌ و ئه‌ویتریان پارێزگاره‌ بانگهێشتی دادگا كراون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان له‌سه‌ر پرسی گه‌نده‌ڵی.


دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "دادگای تایبه‌تمه‌ندی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی فه‌رمانی بانگهێشتی وه‌زیری زانست و ته‌نكنه‌لۆژیای پێشووتری كردووه‌، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌، به‌ پیشتبه‌ستن به‌ مادده‌ی 331ی یاسای سزادانی عێراقی".

ده‌شڵێت: "دادگای ناوبراو فه‌رمانی بانگهێشتكردنی پارێزگای پێشووتری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی ده‌ركردووه‌، به‌پێی هه‌مان مادده‌ی یاسایی".

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌: فه‌رمانه‌كه‌ بۆ قائیمقامی سامه‌ڕا و شه‌ش فه‌رمانبه‌ریش ده‌ركراوه‌.

 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure