ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم دەكرێنە فەرمانگەی سەربەخۆ

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 246‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد

بەمەبەستی گەیاندنی داواكارییەكانیان، ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2019، سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكانی پارێزگاكانی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی حكومەت كۆدەبنەوە و یەكێك لە بابەتەكانیشیان هەمواری یاسای ئەنجومەنەكانە.


هەرسێ سەرۆكایەتی ئەنجومەن پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر كۆبوونەوە بۆ گەڵالەكردنی لیستی داواكارییەكانیان كە ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دەكەن.

عەلی  رەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی:"ئێمە لیستێكی داواكاری و پێداویستی و دەستكراوەییمان ئامادەكردووە بۆئەوەی لەو كۆبوونەوەیەمان لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاراستەی بكەین و دەسەڵاتەكانمان فروانتر بكات".
وتیشی:"دەرچوونی فەرمانی بە فەرمانگەبوونی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم گرنگیی خۆی هەبووە و ئێستا ئەنجومەنەكان دەبنە خاوەن یەكەی ژمێریاری و پەیكەری كارگێڕییان دادەڕێژنەوە".

لەبارەی هەمواری یاسای ئەنجومەنەكانیش، عەلی رەشید وتی:"ئەو یاسایە لەكاتی ئێستادا بەركارە بەڵام گرفتی هەیە و دەبێ دەستنیشانی گرفتەكان بكرێت تا بتوانین لەم گەڕەی ئێستای پەرلەماندا ئاراستە بكرێت و هەمواربكرێتەوە".

پ: ل. م
ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure