ئەنجومەنی وەزیران راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1208‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم كۆبووەوە و جەخت لە هەماهەنگی نێوانیان كرا، بەتایبەت لە چاودێریكردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ بەرنامەی چاكسازی و رێكخستنەوەی داهات و خەرجییەكان لە هەرێمی كوردستان.


كۆبوونەوەكە (ئەمڕۆ سێشەممە12ی تشرینی دووەمی 2019) بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم ئەنجامدرا و هەماهەنگی هەردوولا جەختی لەسەركرایەوە و راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە"ئەنجومەنی وەزیران داوای لە ئەنجومەنی پارێزگاكان كردووە، هاوكاری حكومەت بن لە ئەنجامدانی چاكسازی و چاودێر بن بەسەر دامودەزگاكانەوە تا بتوانن كاری بەدامەزراوەییكردن و رێكخستنەوەی داهات و خەرجیەكان رێكبخرێتەوە. پێویستە بەهەماهەنگی هەردوولا خزمەتی هاووڵاتیان بكەین و ئەركی فەرمانبەرانیش بریتیە لە راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان دوور لە رۆتینیات و بەشێوەیەكی خێرا لەهەمانكاتدا مافی فەرمانبەرانیش لەبەرچاوبگیرێت".
هاوكات جەخت لە رۆڵی چاودێری ئەنجومەنەكان كراوەتەوە لەچوارچێوەی سنووری پارێزگاكانیان، لەهەمانكاتدا داواكارییەكانیشیان بۆ پێدانی دەسەڵاتی زیاتر و دابینكردنی بودجە و گرفتەكانیان خراونەتەڕوو و حكومەت پاڵپشتیكردنی تەواوی بۆ دەربڕیون.

پ: ل. م

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە