لەمەودوا ئەم كەسانە ناتوانن ببنە پەرلەمانتار و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3345‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەپێی پڕۆژە یاسای نوێی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق، لەمەودوا بەرپرسانی سەربازی و دادوەران و ئەندامانی داواكاری گشتی بۆیان نییە ببنە پەرلەمانتار یان ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق.


سەلیم شوشكەیی، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ 12ی تشرینی دووەمی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: پڕۆژە یاسای هەمورای یاسای هەڵبژاردنەكان گەیشتۆتە پەرلەمان و رەوانەی لیژنەی یاسایی كراوە و بڕیارە لەڕۆژانی داهاتوودا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت كە چەند خاڵێكی گرنگی تێدایە، یەكێكیان لەمەودوا بەرپرسانی سەربازی و دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی مافی كاندیدبوونیان بۆ پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان نییە.

شوشكەیی روونیكردەوە: لەمەودوا هەر قەزایەكیش فەرمانگەیەكی هەڵبژاردنی تایبەت بە خۆی دەبێت، بۆ نموونە كەسێك لە قەزای كۆیە بۆی نییە لەشاری هەولێر دەنگ بدات، یان بۆ نمونە لەمەودوا دەنگی هاوڵاتیانی قەزای سۆران لەسەر پارێزگای هەولێر حیساب ناكرێت، واتە دەنگی هاوڵاتیانی ئەو قەزایە بۆ قەزاكە خۆیەتی، ئەوەش لەترسی ئەوەی جاری وا هەیە لایەنێكی سیاسی لەقەزایەك دەستی دەڕوات و ساختەكاری زۆر دەكات و ئەوەش لەسەر پارێزگاكە حیساب دەكرا.

ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure