بەیاسا كار بۆ رێكخستنەوەی ریكلام دەكرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 217‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

لیژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ رێكخستنەوەی كاری ریكلام لە تەلەفیزیۆن و سۆشیال میدیا بەگشتی، كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ كەسانی پسپۆڕ و شارەزا لە بواری ریكلام رێكخست بە ئامانجی دەوڵەمەندكردنی پڕۆژە یاساكەیان بۆئەوەی بواری ریكلام، بەیاسا، لە پەرلەمانەوە رێكبخەن.


موسلیم عەبدوڵـڵا ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی كوردستان، بە دواڕۆژی وت:"دەمانەوێت لەڕێگەی پەرلەمانەوە یاسایەكی جوانتر و گشتگیر بۆ رێكخستنەوەی كاری ریكلام لە سۆشیال میدیا دابنێین و بۆ ئەو مەبەستەیش راوبۆچوونی شارەزیان و خاوەنی كۆمپانیاكانی ریكلام وەردەگرین".
وتیشی:"ماوەیەكە بێسەروبەریی لە كاری ریكلامدا بەدیدەكرێت، بۆیە ئێمە وەك لیژنەی رۆشنبیریی لە پەرلەمان، دەمێكە سەرقاڵی ئەوەین پێداچوونەوە بە كاری ریكلامدا بكەین و بەوردی یاسایەكی رێك، كە لەگەڵ كۆمەڵگەدا بگونجێت، دابڕێژین".
موسلیم دەڵێت:"لە دانانی ئەو پڕۆژەیاسایەدا پسپۆڕانی تەندروستییش بەشداردەبن بۆئەوەی ئەو كاڵایانە دەستنیشانبكەن كە بۆ خواردن و بەكارهێنان شیاونین، ئێمەیش لەڕێگەی لیژنەكەمانەوە  بەدواداچوونیان بۆ دەكەین و هەوڵی رێگریی لە ریكلامكردن بۆ ئەو كاڵایانەیش دەدەین كە نایاسایین".

پ: ل. م

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure