وەزارەتی كشتوكاڵ هۆشداریی دەدات
هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە :: 313 جار بینراوە
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
وه‌زیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت"ئه‌و بازرگانانه‌ی به نایاسایی به‌رهه‌می كشتوكاڵی هاورده ده‌كه‌ن، ده‌ست به سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیاندا داده‌گیرێت".
لە نووسراوی ژمارە(7023) كە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو-ی بەسەرەیەوە، هاتووە"دوای سەردانمان بۆ عەلوەی هەولێر تێبینمان كردووە كە چەندین بەرهەم لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ قەدەغەكراوە، بەڵام هاوردە دەكرێت، بۆیە پێویستە ئەو بەرهەمانە دەستی بەسەردا بگیرێت".
نووسراوەكەدا دەڵێت"لیژنەكانی پشكنینی بازاڕ بەرپرسیارن لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی حكومەت و هەر بەرهەمێكی قەدەغەكراو لە عەلوەكان كڕین و فرۆشتنی پێوەبكرێت راستەوخۆ دەستی بەسەرداده‌گیرێت و سزای دارایی خاوەنی شوێنەكە ده‌درێت".
ده‌قی نووسراوه‌كه:
پ: ل. م
ب: ک. س