ئەمریكا: بڕیارمانداوە لەئێستادا هیچ چەشنە جەنگێكی سەربازیی ئەنجام نەدەین

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 380‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا دەڵێت:"ئێمە ئاگاداری هەوڵ و چالاكییە  دیپلۆماتیەكانی ئێران-ین ، سەڕەرای ئەوەش بەنیازنین لەئێستادا هیچ چەشنە جەنگێكی سەربازیی ئەنجام بدەین".

ئەو لێدوانەی ژەنراڵ (مارك میلی) سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا، وەك كاردانەوەیەك بوو بەرامبەر قۆناغی چوارەمی زیادكردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە. 
ژەنراڵ میلی وتی:"هەرچەندە ئەو كردەوانەی  ئێران بێ وەڵام نابن و سەڕەرای ئەوەی ئێمە دەتوانین جەنگی سەبازیی ئەنجام بدەین، بەڵام نامانەوێت لەئێستادا هیچ چەشنە كردەوەیەكی سەربازییمان هەبێت، بەڵكو تەنیا دەمانەوێت هێزەكانمان لە ناوچەكەدا بپارێزین بۆ ئەوەی لە كاتی پێویستدا بەرگریی لە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا بكەین".

 

پ: ل. م

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure