سه‌باره‌ت به‌واده‌ى په‌ڵه‌دان روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2532‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسانی كشتوكاڵی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌م مانگه‌ باشترین كاته‌ بۆ چاندنی گه‌نم، به‌ڵام هێشتا كاتیش بۆ په‌ڵه‌دان ماوه‌ کە تاکۆتایی ئەم مانگەیە ( تشرینی دووەم).


ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی ئه‌مڕۆ ۱۲ی تشرینی دووه‌می ۲۰۱۹ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: تائێستا ۷۲ ملیمه‌تر باران باریوه‌، به‌ڵام بۆ په‌ڵه‌دان كات ماوه‌، چونكه‌ ساڵانه‌ په‌ڵه‌ تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.

هاوكات رزگار خدر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: ئێستا نزیكه‌ی ۷۰ ملیمه‌تر باران باریوه‌، بۆ په‌ڵه‌ش پێویستی به‌ ۱۰۰ ملیم بارانی دیكه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ۱٥ تاوه‌كو ۲۰ی ئه‌م مانگه‌ بارانێكی دیكه‌ ببارێت، چونكه‌ تا مانگی داهاتووش ده‌توانرێت گه‌نم بچێنرێت، به‌ڵام باشترین كاتی چاندنی گه‌نم یه‌ك تا۲۰ی تشرینی دووه‌مه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان باران نه‌باریوه‌ و ئه‌وه‌ش ترسی دواكه‌وتنی په‌ڵه‌ی دروستكردووه‌.
پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure