له‌به‌غداوه‌ بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى كورد ده‌ركرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3885‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛ بڕیار محه‌مه‌د
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایكرد كه‌ توانیویانه‌ ئه‌و تانه‌یه‌ ببه‌نه‌وه‌ كه‌ پێشتر پێشكه‌شیان كردووه‌ له‌ دژى چه‌ند بڕگه‌یه‌كى یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانى عێراق و دادگاى باڵاى فیدراڵى ئه‌و بڕگانه‌ هه‌ڵوه‌شێندرانەوە كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران ئاواره‌ى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان له‌ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌بوون.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ی تشرینی دووه‌می 2019 جوان رۆژبه‌یانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ، له‌گه‌ڵ ده‌رچونی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ژماره‌یه‌ك تێبینیمان له‌سه‌ر یاساكه‌ هه‌بوو  كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیانی كوردی ناوچه‌كانی سنوری ئیداره‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم  له‌ مافی ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌بوون ، بۆیه‌ وه‌كو لیژنه‌كه‌یان تانه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ له‌ دادگای باڵاى فیدراڵى عێراق  تۆماركرد . 

وتیشى :"دادگاى باڵاى فیدراڵى ئه‌مڕۆ بڕیاریدا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماده‌كانی 12 و 16 و 17 یاسایه‌كه‌، له‌كۆی 9 دادوه‌ر 8 دادوه‌ریان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تانه‌كه‌ی ئێمه‌ ده‌نگیان داوه‌" .

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure