رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زیری داراییه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 6275‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
وه‌زیری دارایی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ ته‌نها یه‌ك پشكی پێشینه‌ى خانوبه‌ره‌یان وه‌رگرتووه‌ هه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌ستۆیان دایه‌ و ئه‌وانه‌شی یه‌ك پشكیان وه‌رگرتووه‌ و به‌ڵێن نامه‌یان داوه‌ كه‌ پشكی دووه‌م وه‌رنه‌گرن ماوه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پێشینه‌یه‌ی كه‌ وه‌ریانگرتووه‌ یه‌كسان كراوه‌ وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه‌ دوو پشكیان وه‌رگرتووه‌.

به‌پێی نوسراوێكی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم به‌ ژماره‌ (475) كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كراوه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ ته‌نها یه‌ك پشكى پێشینه‌یان وه‌رگرتووه‌ هه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌ستۆیان دایه‌ و ئه‌وانه‌شی یه‌ك پشكیان وه‌رگرتووه‌ و به‌ڵێن نامه‌یان داوه‌ كه‌ پشكی دووه‌م وه‌رنه‌گرن ماوه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پێشینه‌یه‌ی كه‌ وه‌ریان گرتووه‌ یه‌كسان كراوه‌ وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه‌ دوو پشكیان وه‌رگرتووه‌ و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌ ئه‌ستۆیاندایه‌ كه‌ یه‌ك پشكه‌ قیسته‌كانی بۆ ده‌كرێت به‌ نیوه‌ و هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌ بڕی پاره‌كه‌دا ناكرێت. 

له‌ به‌شێكی تری نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی یه‌ك پشكیان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام به‌ڵێننامه‌یان نه‌داوه‌ كه‌ پشكی تر دووه‌م وه‌رنه‌گرن، ئه‌و قیسته‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ به‌پێی خشته‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشینه‌كه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی دابه‌شكراوه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا پشكه‌كه‌ی دووه‌میش وه‌رده‌گرێت به‌بێ هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌ بڕی پاره‌ی وه‌رگیراو. 

ده‌قی نوسراوه‌كه‌:

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure