خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌ ڕاگه‌یەندرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 15088‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان  ئه‌و شوێنانه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ رۆژانى چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن.


 له‌ راگه‌یندراوێكدا وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى ئاشكرایكرد كه‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 13ى  تشرینى دووه‌مى 2019   مووچه‌ى  فه‌رانبه‌رانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌كرێت.

 هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ وه‌زاره‌تى دارایی ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 14ى  تشرینى دووه‌مى 2019   مووچه‌ى وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان  وئه‌نفالكراوان  له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان خه‌رج ده‌كرێت.

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure